45
ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٣ و ٢٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، دوو كرێكار له شاره‌كانی سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان و عه‌سه‌لوویه له باشووری ئێران، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
بەپێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشەممە “حەسەن فەرهادنیا”، كرێكاری ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵی خەڵکی بۆکان، له كاتی كاركردن له خانوویه‌كدا له شاری سلێمانی، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی سه‌ر به شیركه‌تی ئابادڕاهان و شاغڵ له پڕۆژه‌ی فهراسهكۆی عه‌سه‌لوویه به ناوی “به‌همه‌ن” خه‌ڵكی نوورئاباد، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.