35
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، دوو برای خه‌ڵكی شاری سه‌حنه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی “پوریا و شۆجاع مێننه‌تی”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “پوریا و شۆجاع مێننه‌تی” به بیانووی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، ده‌ستبه‌سه‌ر و به یه‌ك ساڵ زیندان له به‌ندیخانه‌ی چاوسپی كرماشان مه‌حكووم كرابوون. ئه‌و دوو به‌ندكراوه ڕۆژی ڕابردوو له كاتی ناساندنی خۆیان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.