66
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “سووسەن حەسەنزادە”،چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان، بەدانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌كانی بۆكان هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی “سووسه‌ن حه‌سه‌نزاده” و ناوبراویان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.