52
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له شاره‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان خۆیان گه‌یانده شاری جووله‌مێرگ و دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ڕێپێوانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له شاری جووله‌مێرگ كۆبوونه‌ته‌وه و دژبه داگیركردنی شاروانی ئه‌و شاره و زیندانی كردنی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك خۆپێشاندانیان كردووه. ناڕازیان دروشمه‌كانی “شاره‌داری موڵكی خه‌ڵكه و قه‌یووممان ناوێت”، “بژی به‌رخۆدانی جووله‌مێرگ” و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.