به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، سنفی خه‌بازان و كرێكارانی نانه‌واخانه له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م ئوستانداری كوردستان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نزیك به سێ ساڵه كه نرخی بیمه و هه‌زینه‌كانی ژیان ده‌ڕواته سه‌ره‌وه، به‌ڵام حه‌قده‌ستی كرێكاران هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. له شاری سنه به لانیكه‌م ١٠٠ نانه‌واخانه بوونی هه‌یه كه بژێوی ژیانی چه‌ندین بنه‌ماڵه دابین ده‌كه‌ن. گرانی نرخی گاز، به‌رق، ئاو، بیمه، كرێ دووكان، ئاردی ئازاد و …هه‌تد ته‌نگی به خاون نانه‌واخانه‌كان هه‌ڵچنیوه و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وە ناچار ئه‌بن دووكانه‌كانیان دابخه‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو، جێگری هاوئاهه‌نگی كاروباری ئابووری له ئوستانداری كوردستان به فه‌رمی هه‌واڵی گرانكردنی نرخی نانی ڕاگه‌یاند.