ئازادی چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئیلام به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی

 

“ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده‌” موعه‌لیمی خه‌ڵكی شارستانی ئاودانانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له‌ زیندانی ده‌ڕه‌شار ئازاد و به‌ زیندانی بوون له‌ ماڵه‌وه‌ مه‌حكووم كرا.

“ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده‌” له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، به‌ هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی ئاودانان، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ شه‌ش ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان، خانه‌نشینی زۆره‌ملێ، دووركه‌وتنه‌وه‌ بۆ شارستانی فنووج له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرا. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای دووپات كردنه‌وه‌ی مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان، خوازیاری ئازادی به‌ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو چالاكانی سنفی بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net