ڕێپێوانی سه‌د هه‌زار كه‌سی ژنان له‌ سویس

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، سه‌دا هه‌زار ژن له‌ شاره‌كانی بێڕن، لۆزان، ژنێڤ، دێلمۆنت، نۆشاتل و فرایبۆرگ له‌ چوارچێوه‌ی مانگرتنی ژنانی فمێنیست ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به‌ جیاوازی ڕه‌گه‌زی ڕێپێوانیان كرد.

ژنانی به‌شدار له‌و ڕێپێوانه به‌ بڕیاری ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی چالاك له‌ بواری مافی ژنان، ئه‌و چالاكییه‌ سه‌رانسه‌رییه‌یان به‌ڕێوه‌ برد و خوازیاری حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر، خانه‌نشینی گونجاو، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی و كولتووری پیاوسالاری بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان نیشان دا و دروشمی “ژنان شه‌ڕیان ناوێت”یان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net