43
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی فاشیزم له شاری لیوونی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
خۆپێشانده‌رانی فه‌ڕانسه‌وی له ئاست هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته ناڕازین و ده‌ڵێن: ڕێگه ناده‌ن فاشیزم له‌و وڵاته ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت و ئازادییه‌كانیان زه‌وت بكات. له ڕۆژانی ڕابردوودا، گرووپه ڕاستگه‌راكان له هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا زۆرترین كورسیان به‌ده‌ست هێنا و ئیمانۆئێل ماكرۆن ناچار به هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی پاڕله‌مان و ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوو.