38
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان، به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شه‌قامی مه‌لا باقر و فه‌له‌كه‌ی ئه‌سڵی شارۆچكه‌ی كانی دینار ده‌یان تراكتیان به دروشمه‌كانی “بژی سۆسیالیزم”، “بژی كۆمه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، هه‌روه‌ها “بژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه” بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه، ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری پیرۆزبایی كردووه.