ئاماری زۆری مه‌رگی منداڵانی كار له‌ توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی میدڵ ئیست نیووز، نزیكه‌ی ٧٠٠ منداڵی كار له‌ توركیا له‌ ماوه‌ی ١١ ساڵی ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و له‌و ڕێژه‌یه‌، ٢٤ كه‌س له‌ ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٤ بووه‌.

به‌پێی ئاماره‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانی توركیا، ڕێژه‌ی منداڵانی كار له‌و وڵاته تا كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی، ٢٢ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌ له‌ حاڵێكدا كۆی گشتی جه‌معیه‌تی ئه‌و وڵاته ٨٦ ملیۆن كه‌سه‌. به‌ وته‌ی ڕێكخراوی چاودێری ئیمه‌نی و بێهداشتی كار كه له‌سه‌ر‌ منداڵانی كاری په‌نابه‌ر كار ده‌كات، له‌ ساڵی ٢٠١٣وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ٨٠ منداڵی كاری بیانی له‌ توركیا به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌و ڕێژه‌یه‌، ٧١ منداڵ خه‌ڵكی سووریه‌، شه‌ش منداڵ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و سێ منداڵ له‌ عێراق، ئێران و توركه‌مه‌نستان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net