“وریشه مورادی” به‌ندكراوی تۆمه‌تبار به به‌غی، ماوه‌ی ٣٢٠ ڕۆژه بیلاته‌كلیف له زیندانی ئێڤین ڕاگیراوه و به‌رپرسانی زیندان ئه‌و چالاكه سیاسییه‌یان له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌ش كردووه.
“وریشه مورادی” مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به به‌غی تۆمه‌تبار كراوه. ماویه ٤٠ ڕۆژه كه به فه‌رمانی قازی سه‌ڵه‌واتی، وریشه مورادی له ده‌رمانی پزیشكی و په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.