22
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی، چاره‌نووسی موعه‌لێمێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی تاران به ناوی “موسته‌فا محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن” و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به ناوی “ئارمان منبه‌ری” پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، “موسته‌فا محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن” موعه‌لیمی خه‌ڵكی تاران پاش بانگكرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “ئارمان منبه‌ری” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه، له ڕێكه‌وتی ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی سنه گوازراوه‌ته‌وه.