ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئیتالیا هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی جیهان ناسراو به جی ٧، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیتحادییه كرێكارییه‌كان خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و چالاكییه له‌لایه‌ن ئیتحادییه‌ی كرێكاری كووباس له شاری فاسانۆی ئیتالیا سازمان درا و گرووپه‌كانی دژبه‌ری شه‌ڕ و لایه‌نگرانی ژینگه‌ش تێیدا به‌شدار بوون. ناڕازیان ٧ وڵاتی سه‌نعه‌تی جیهانیان به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ست هێنانی داهاتی زۆرتر تۆمه‌تبار كرد و ڕایانگه‌یاند: به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و چۆڵی زۆرتر، چه‌كی ئه‌تۆمی و كیمیایی بووه‌ته هۆی قوربانی بوونی هه‌زاران كه‌س و باڵانسی ئێكۆلۆژیكیان تێك داوه. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها فرۆشتنی چه‌كیان به ده‌وڵه‌ته سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ئیسڕائیل، كۆماری ئیسلامی و توركیا كه هه‌زاران كورد و فه‌له‌ستینیان كۆمه‌ڵكوژ كردووه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.