18
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و خاوه‌نكار له په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی خۆ ده‌بوێرێت. به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران، كارگه‌رانی ئه‌و ناونده ده‌وڵه‌تییه تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. شایانی باسه كه مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو، كرێكارێكی شاره‌داری ئیلام به‌هۆی دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ده‌ستی دابووه خۆكوژی.