23
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی زیندانی نه‌غه‌ده به ناوی “ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” له كۆتاییه‌كانی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه به دورینی لێوه‌كانی مانی له خواردن گرتووه و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
“ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی له زیندانی نه‌غه‌ده دا به‌ندكراون و له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی دژه ئینسانی مه‌ئموورانی ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. ئه‌و به‌ندكراوه نه‌خۆشی زه‌ختی خوێن و شه‌كره‌ی هه‌یه و پێشتر دوو قامكی په‌نجه‌ی لاقێكیان بڕێوه. ئێستا به بۆنه‌ی مانگرتنی درێژخایه‌ن دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه و ئاستی وشیاری دابه‌زیوه.