71
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “وریشه مورادی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سنه له لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “وریشه مورادی” ڕۆژی ڕابردوو سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “چالاكی چه‌كداری دژبه كۆماری ئیسلامی(به‌غی)”، وڵامی پرسیاره‌كانی دادستانی داوه‌ته‌وه و به‌رگری له خۆی كردووه. ئه‌و چالاكه سیاسییه مانگی گه‌ڵاوێژی ساڵی ڕابردوو له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.