چالاكی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری بانه مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن به‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازاد و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد و دواجار سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ، سروودی جیهانی هاوپشتی چێنی كرێكار خوێندرا. به‌دوای خوێندی سروود، یه‌كێك له‌ هاوڕێیان له‌ سه‌ر ٣١ی جۆزه‌ردان و مێژووی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌لە بۆ به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ قسه‌ و باسی كرد. به‌دوایدا یه‌ك به‌ یه‌كی هاوڕێیان له‌ وتوووێژێكی گه‌رم و گوڕ له‌گه‌ڵ خواردنی چای و میوه‌ دا مەراسیمەکەیان ئیدامە دا. له‌ كۆتاییشدا ئاماده‌بووانی مه‌راسمه‌كه‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ گیانبازی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net