دایه مینا دایكی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له دایكبوونی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” مێرمنداڵی گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری مه‌شهه‌د، مه‌راسمێكی بۆ ڕێزلێنان له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به‌ڕێوه برد.
دایه مینا له‌و مه‌راسمه‌دا ڕاگه‌یاند: خۆزگە دەمتوانی ئارەزووی ١٢٠ ساڵەی لەدایکبوونت بۆ بخوازم. تەنیا دەتوانم بڵێم، لەدایكبوونی ئاسمانیت پیرۆز بێ و بە هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ی جێژنی ئازادیی ئێران لە سەر گۆڕەكەت به‌ڕێوه ببه‌ین کوڕە شیرینەکەم. “ئەبوفەزل ئادینەزادە” تەمەن ١٧ ساڵ، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١، لە ڕه‌وتی ناڕەزایەتییەکانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” لە بەردەم زانکۆی فێردۆسی مەشهەد، بە تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی حکوومەت کوژرا.