به‌رزڕاگراتنی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، مه‌راسێمێكیان له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

مه‌راسێمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ خوێندنی سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ، سه‌روودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد و دواجار یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای سۆسیالیزم ڕاگیرا. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی كۆپڵه‌ شێعرێك له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌وه‌ شكێندرا و یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ئاماده‌بووانی مه‌راسێمه‌كه‌ له‌سه‌ر باروودۆخی سیاسی ئێستای ئێران و كوردستان بۆ به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ قسه‌ و باسی كرد. شایانی باسه‌ كه‌ مراسێمه‌كه‌ به‌ به‌رزركرنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی سۆسیالیزم”، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” ، “بژی كۆمه‌ڵه‌” له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی شیرینی كۆتایی پێهاتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net