23
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “زڵه”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوی “هادی غونچه‌دووست”، خێزاندار و باوكی سێ منداڵ، به ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شارهمهنده پاش ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه كراوه، به‌ڵام به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق یان مینی چێندراوی سپای پاسداران له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌بنه قوربانی.