67
“ئازاد به‌نده‌ری” شارومه‌ندی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده ماوه‌ی زیاتر له پێنج مانگه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “ئازاد به‌نده‌ری” و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه. ناوبراو خێزانداره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.