28
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی قائیمی ڕه‌شت كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی گیلان، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هێشتا ڕوون نییه، به‌ڵام ١٤٢ نه‌خۆش بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی دیكه گوازراونه‌ته‌وه كه ١٠٩ كه‌سیان له به‌شی ئۆرژانس و ٣٣ كه‌س له به‌شی چاودێری تایبه‌ت به‌سته‌ری كرابوون. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: به‌هۆی جیاكردنه‌وه‌ی ئامێركانی پزیشكیی له نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كان، ٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی پارێزگای گیلان هێشتا ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردووته‌وه.