14
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، ٩ شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی دیزه‌جی سه‌ر به شاری ورمێ به هۆی داڕمانی سه‌قفی مزگه‌وتێك بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ورمێ، له‌و ڕووداوه‌دا ٩ كه‌س بریندار بوون كه دوو كه‌سیان برینه‌كانیان سووك بووه و ٧ كه‌س بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری داڕمانی سه‌قفی ئه‌و مزگه‌وته دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.