دوایین زانیاری له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ٦٦ په‌نابه‌ری كورد له‌ كه‌نارئاوه‌كانی ئیتالیا

 

ڕێكخراوی خاچی سووری ئیتالیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له‌ كه‌نارئه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته ژێر ئاو كه‌وتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ٦٦ په‌نابه‌ری كورد گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ته‌نیا ١٢ كه‌س ڕزگار كراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌كان خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان بوون و به‌له‌مه‌كه‌یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕخانه‌ ژێر ئاو كه‌وتووه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٦٦ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٢ كه‌س ڕزگار كراون كه‌ ژن و منداڵیان تێدایه‌ و دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net