كوژران و برینداربوونی ١١٩ كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ له‌ كاشمه‌ر

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، بومه‌له‌رزه‌ له‌ شارستانی كاشمه‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌ناسی ئێران، بومه‌ڵه‌رزه‌ێه‌ك به‌ به‌هێزی پێنج پله‌ی ڕیشته‌ر و له‌ قووڵایی شه‌ش بۆ ١٠ كیلۆمتری زه‌وی له‌ شارستانی كاشمه‌ر ڕوویداوه‌ و زیانێكی زۆر به‌ گوندنشینان گه‌یشتووه‌. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی فریاگوزاری خێرای خۆراسان، تا ئێستا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها تیمه‌كانی فه‌ریاگوزاری سه‌رقاڵی ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ ژێر داروپه‌ردووا گیریان خواردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net