مانگرتنی چالاكانی باكووری كوردستان دژبه‌ زه‌وتكردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ

 

مانگرتنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی باكووری كوردستان دژبه‌ زه‌وتكردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ و سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان به‌سه‌ر شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له‌و شاره‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی ئامه‌د، سێرت، جووله‌مێرگ، ئادانا و ئیستانبوول ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، چالاكییه‌كانیان دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان درێژه‌ پێ داوه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست زیندانی كردنی “محه‌ممه‌د سدیق ئاكیش” شاره‌داری جووله‌مێرگ و دانانی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی نیشان دا و دروشمه‌كانی “ئیراده‌ی خه‌ڵك زه‌وت ناكرێت” و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net