30
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی یه‌زد به بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه به كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت پاش ١٦ ساڵ به‌ندكران و له‌به‌ر خاتری ئازادی، داواكارییه‌ك له ئێوه خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بكه‌م، تكاتان لێ ده‌كه‌م وه‌كوو ساڵانی پێشوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ڕژیم بایكۆت بكه‌ن و نه‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.