ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ بۆكان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوی “جه‌عفه‌ر(دارا) ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی “جه‌عفه‌ر ئه‌مینی” و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی جه‌عفه‌ر تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه‌ و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “جه‌عفه‌ر ئه‌مینی” پێشتر و له‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، پاش به‌شداری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٧، به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net