به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمه‌ڵه، مه‌راسمێكیان له سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به دانانی گوڵی سوور و وێنه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو، كاك “فوئاد موسته‌فا سوڵتانی” و دكتۆر “جه‌عفه‌ر شه‌فێعی” له سه‌ر گڵكۆی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده”، “شهریار محه‌ممه‌دی” و قوربانیانی دیكه‌ی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شۆڕشی ژینا، ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمه‌ڵه‌یان له هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، كادر و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم پیرۆزبایی كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به بڵاوكردنی سروودی شۆڕشگێڕانه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.