69
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی بێكاركراوی ئه‌و پترۆشیمیه له به‌شی ساختمانی و خزمه‌تگوزاری ئه‌و ناوه‌نده تازه دامه‌زراوه كاریان كردووه و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاری ساختمانی و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركراون. به وته‌ی كرێكاران، چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی ده‌توانێت له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرێت و له‌م دۆخه خراپه ئابوورییه بێكاریان نه‌كات.