49
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دیواره‌كانی شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوانیان كردووه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌بات و دورشمه‌كانی “بژی سۆسیالیزم”، “بژی كۆمه‌ڵه، بژی حیزبی كۆمۆنییستی ئێران”، “پیرۆز بێت ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه” و “ژن،ژیان،ئازادی” به‌سه‌ریان دا نووسیوه.