كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، ده‌وڵه‌تی كانادا به‌ فه‌رمی سپای پاسدارانی وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی ناساند و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هواڵه‌ كاردانه‌وه‌ی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه‌.

پاش بڵاوبوونه‌وی ئه‌و هه‌واڵه‌، خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ته‌قاندی ته‌ره‌قه‌ و ڕووناك كردنی ئاسمانی ئه‌و شاره‌، شایی و خۆشییان له‌ ئاست به‌ تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران نیشان دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌ چه‌ند په‌یامی جیاجیادا خۆشییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: بڕیاری كانادا زۆر دڕنگ بوو به‌ڵام هه‌ر باشه‌ و هیواداریم یه‌كێتی ئورووپا و به‌ریتانیاش سپای پاسداران وه‌كوو ڕێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستی بناسێنن. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی وتیان: ئه‌و كات كه‌ جوانترین ڕۆڵه‌كانی وڵات له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژ ده‌كران، ده‌بوایه‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی سپای پاسدارانی له‌ لیستی تیروریسمی نێوده‌وڵه‌تی دابنایێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net