به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، هاوڕێ “فوئاد زه‌مانی” له چالاكانی سیاسی و خه‌مخۆری چینی كرێكار به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له وڵاتی به‌ریتانیا گیانی له‌ده‌ست دا.
هاوڕێ “فوئاد زه‌مانی” به درێژایی ٤١ ساڵ ته‌مه‌نی له سه‌نگه‌ری خه‌بات دژبه جیهانی سه‌رمایه‌داری و به‌رگری له چینی كرێكار به‌رخۆدانی كرد و كه‌سایه‌تیی خۆشناوی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بوو. ئه‌و چالاكه سیاسییه ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له وڵاتی به‌ریتانیا ماڵئاوای له ژیان كرد. ڕۆژی ڕابروود، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و سۆسیالیستی سنه له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاوڕێ تێكۆشه‌ره و دۆست و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی كرد و هیوای سه‌بووریان به كه‌س و كاری خواست. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری هاوڕێ فوئاد ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌رێز بێت.