19
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه به بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ “فوئاد زه‌مانی” هۆشداریان داوه كه نابێت مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ڕۆڵه‌كه‌تان له مزگه‌وت به‌ڕێوه ببه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و مزگه‌وته‌ی وتووه كه ئه‌گه‌ر مه‌راسمی پرسه‌ی “فوئاد زه‌مانی” تێدا ئه‌نجام بدرێت ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه. هاوڕێ “فوئاد زه‌مانی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له وڵاتی به‌ریتانیا ماڵئاوایی له ژیان كرد.