ڕۆژی هه‌ینی ١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز، له ڕاگه‌یاندنێكدا دوایین زانیاریی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! “عوسمان ئیسماعیلی” لە چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاری، بەیانی ڕۆژی هه‌ینی، بەهۆی سەختی نەخۆشی فه‌تقەوە، لە کلینیکی ده‌رمانی کوردستان لە شاری مهاباد نەشتەرگەری بۆ کراوە. بە وتەی پزیشکان، نەشتەرگەری ناوبراو سەرکەوتوو بووە، بەڵام بۆ باشتربوونی باری تەندروستی ئه‌بێ بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شوێنێکی تەندروست، ئارام و دوور لە گرژی پشوو بدات. ئەمە لە کاتێکدایە کە عوسمان ئیسماعیلی سەرەڕای نەخۆشی فه‌تق، تووشی تەسکبوونی کاناڵی بڕبڕەی پشت بووە و دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت. بە ڕازیبوونی بەرپرسانی قه‌زایی سه‌قز، ٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ، “عوسمان ئیسماعیلی” بەهۆی کێشەی دڵ و ده‌ماره‌كان به دانانی وه‌سیقه ئازاد و ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، لە “نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە” ئانژیۆگرافی بۆ کراوە. کومیتەی بەرگری لە “عوسمان ئیسماعیلی”، هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر چالاكانی سیاسی و كرێكاری دا سه‌پاوه به ناشه‌رعی ده‌زانێت و داوای ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسیی ده‌كات.