37
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، ڕێژه‌ی قوربانیانی ئاگر له باكووری كوردستان بۆ ١٢ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و نزیكه‌ی ٧٥ كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئاگرێكی گه‌وره له چه‌ند ناوچه‌ی نێوان پارێزگاكانی مێردین و ئامه‌د كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌می كه‌شاوه‌رزی ١٧ گوند و دارستانه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه له ئاگردا سووتاوه. ١٧ كه‌سی خۆبه‌خش كه بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ڕۆیشتبوون به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن و سووتانی جه‌سته گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها ٧٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه ئاگره‌كه هێشتا به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.