54
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ڕزیدنت له زانكۆی زانیاری پزیشكی شیراز له نامه‌یه‌كدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وی به كۆمه‌ڵی خۆیان ڕاگه‌یاند.
له نامه‌یه‌كدا كه یاریده‌ده‌رانی پزیشك بۆ سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی شیرازیان ناردووه هاتووه، به‌هۆی گوشاری زۆری كار و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كان ناچار بوون به كۆمه‌ڵ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. ژنانی ڕزیدنت ئه‌و بڕیاره‌یان به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له خه‌ساری زۆرتر و ڕوودانی ڕووداوی نه‌خوزراو له داهاتوودا ده‌ركردووه.