46
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاگری دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی مێردین و ئامه‌د گیانیان له‌ده‌ست دابوو دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی دوایین زانیاری، له ئاگری دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی پارێزگاكانی مێردین و ئامه‌د به لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و نزیكه‌ی سه‌د كه‌س بریندار بوون. به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی، ئه‌رته‌شی توركیا به ئه‌نقه‌ست ڕێگه‌ی نه‌داوه خه‌ڵك ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ڕێگری له چالاكی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش گرتووه. ئه‌منیه‌تی كردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ١٥ كه‌سه و ئێستا بنه‌ماڵه‌كانیان سكاڵایان دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا تۆمار كردووه.