61
کۆمەڵێک لە برینداران و دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک خوازیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران بوون.
قوربانیانی شۆڕشی ژینا بە ئاماژەپێدان بە بێ مانابوونی هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی، بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەیان وەک شه‌رعیه‌ت دان به سەرکوتگەری ڕژیم و چه‌ند ده‌یه هه‌ڵاواردن و هەژاریی، ناو برد. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كراوه تاكوو شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری چالاكانه بایكۆت بكه‌ن. برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا ڕایانگه‌یاند كه ده‌نگی ئه‌وان، بایكوتی هه‌ڵبژاردن و ڕووخانی كۆماری ئیسلامییه.