بانگكرانی دووباره‌ی محه‌ممه‌د حه‌بیبی بۆ دادگای ئینقلابی شه‌هریار

 

“محه‌ممه‌د حه‌بیبی” وته‌بێژی كانوونی سنفی موعه‌لمیانی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شه‌هریاره‌وه‌ بانگهێشت كرا.

ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، به‌ بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست ژاراویكردنی قوتابیان ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ، به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” دادگایی كرا. ئێستا محه‌ممه‌د حه‌بیبی بۆ جارێكی دیكه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان دۆسیه‌ بۆ دادگای ئینقلابی شه‌هریار بانگهێشت و ڕۆژی ٩ی پووشپه‌ڕ خۆی به‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ ده‌ناسێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net