“عاتفه ڕه‌نگڕیز”، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و چالاكی مافی ژنان و كرێكاران بۆ جارێكی دیكه به‌ڕه‌وڕووی چه‌ندین تۆمه‌تی ساخته له‌لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان بووه‌ته‌وه.
ئه‌و چالاكه كرێكاری و مه‌ده‌نییه له په‌یجی تابه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاند: ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ناوبراویان به “پێكهێنانی گرووپ بۆ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا بۆ تێكدانی بیر و ڕای گشتی” تۆمه‌تبار كردووه و ئه‌بێ خۆی به دادسه‌رای گشتی و ئنقلابی تاران بناسێنێت. “عاتفه ڕه‌نگڕیز” پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١١ی گوڵانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار و له كاتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم، له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به فه‌رمانی سیتادی ئیجرایی ئیمام، په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ “مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد”، به‌ندكراوی سیاسی ساز كردووه و بڕیاری به زه‌وتكردنی داراییه‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه داوه.