63
كانوونی پارێزه‌رانی گه‌وره‌شاری ئامه‌د، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه به هۆی خواردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له زیندانی دیاربه‌كر، ده‌یان به‌ندكراو ژاراوی بوون.
كانوونی پارێزه‌رانی ئامه‌د سه‌ردانی زیندانی كردووه و پاش وتوووێژ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێدا ڕایگه‌یاندووه كه، ماوه‌ی ده ڕۆژه كێشه‌ی خۆراك له زیندانی دیاربه‌كر سه‌ری هه‌ڵداوه و ده‌یان به‌ندكراو به‌هۆی خواردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو ژاراوی بوون. هه‌روه‌ها ئاوی زیندان به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه قه‌تع كراوه و مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری تورك ئاوی پیسیان به به‌ندكراوان داوه. له ئاكامی خواردنی ئاوی پیس، ٣٢ به‌ندكراو تووشی زكچوون و ڕشانه‌وه بوون.