50
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌یان هێكتار له مێرگ و دارستانی ناوچه‌ی كهبیركووهی ئیلام، له‌یلاخی سه‌ر به شاری دێولان و ناوچه‌ی ته‌رهانی كووهده‌شت له ئاگر دا سووتاوه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان هێكتار له دارستانه‌كانی كووهده‌شت و كهبیركووهی ئیلام له ئاگردا سووتاوه و هه‌وڵی خه‌ڵكی خۆبه‌خش ئاكامێكی نه‌بووه. به وته‌ی ژینگه‌دۆستان، پانتاییه‌كی به‌رین له ناوچه شاخاوییه‌كانی زاگرۆس ئاگری گرتووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت دوو هێلیكۆپته‌ری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه ناردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه، سه‌د هێكتار له پووش و پاوانی ناوچه‌ی لایلاخی دێولان له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه ئاگر دراوه و هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.