په‌یوه‌ست بوونی كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكل ته‌ركیبی ورمێ به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری

 

به‌یانی چوارشه‌رممه‌ ٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكل ته‌ركیبی ورمێ په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی بوون.

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان كه‌مپه‌ینێكیان له‌ ژێر ناوی “١٤- ١٤” ده‌ستپێكردووه‌. له‌ شه‌ش ڕۆژی ڕابردوودا، ٢٠ هه‌زار كرێكار له‌ ٩٥ شیركه‌ت په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ بوون و به‌یانی چوارشه‌ممه‌، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكل ته‌ركیبی ورمێش ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت. كرێكاران خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net