ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چپ و كۆمۆنیستی شاری سنه، له په‌یامێكدا داوایان له خه‌ڵك كرد نه‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بایكۆت بكه‌ن.
له‌و په‌یامه‌دا هاتووه، كرێكاران، زه‌حمه‌تكێشان، جه‌ماوه‌ری سیته‌م دیتووی كوردستان و ئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٤ ساڵ ته‌مه‌نی نه‌نگینی دا، جگه له هه‌ژاری، ده‌ستدرێژی سێكسی، ئێعدام، كۆمه‌ڵكورژكردنی به‌ندكراوانی ده‌یه‌ی شه‌ست، كۆمه‌ڵكوژكردنی ٥٩ كه‌س له مهاباد، قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و هه‌زاران گه‌نجی شۆڕشگێڕی وڵات هیچ ده‌سكه‌وتێكی نه‌بووه و ده‌زانین كه خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران قه‌د له بیری ناكه‌ن. جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخوازی ئێران ده‌نگ به جه‌نایه‌تكاران ناده‌ن و به‌شدرای له شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ناكه‌ن. مه‌رگ و نه‌مان بۆ به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی.