69
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركیا له سنووری قه‌زای ئامێدی له هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی ده هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا له ناوچه‌كانی كانی بلاڤا و بیلیزانی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، خاڵی سه‌ربازی داناوه و دانیشتووانی ناوچه‌كه ده‌پشكنێت. له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌ربازانی توركیا وێڕای بێڕێزی كردن به هاووڵاتیانی باشووری كوردستان، ده كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردووه.