ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شارستانی به‌دره‌ی ئیلام دژی بێ ئاوی

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ناوچه‌ی زیفلی سه‌ر به‌ شارستانی به‌دره‌ی ئیلام له‌ ئاست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ماوه‌یه‌كه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی زیفلی سه‌ر به‌ شارستانی به‌ده‌ری ئێلام بڕاوه‌ و هیچ به‌رپرسێكی ئوستانی بایه‌خی به‌ كێشه‌ و گرفتی خه‌ڵك نه‌داوه‌. ناڕازیان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئیلام كۆبوونه‌وه‌ و داویان كرد ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و خاوێنیان بۆ دابین بكرێت تا له‌ گه‌رمای هاوین دا تووشی نه‌خۆشی نه‌بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net