ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “دۆنیس”ی بانه به ناوی “محه‌ممه‌د كاكی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری دۆڵه‌شین بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “محه‌ممه كاكی” له سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی دا له سنووری دۆڵه‌شین كراوه‌ته ئامانج و لاقێكی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “ئێدریس ئاڵی” كه پێشتر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٨ كۆڵبه‌رێ دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “سیخۆڕی بۆ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه سێ كۆڵبه‌ری هاودۆسیه‌ی ئێدریس ئازاد كراون و چاره‌نووسی دوو كه‌سیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.