31
له دوو مانگی ڕابردوودا، سه‌رجه‌م ٢١٠ كرێكار له پارێزگای ورمێ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٠٣ كرێكار بریندار بوون.
“مووسا ئه‌دیب فه‌ر” به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی پارێزگای ورمێ ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند: له دوو مانگی ڕابردوودا ٢٠٣ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و سه‌ردانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان كردووه. له‌و ڕێژه‌یه دا، ١٩٩ كرێكار پیاو و چوار كرێكار ژن بوون. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا ٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بووه.