48
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، ڕۆژنامه‌ی یێنی شه‌فه‌ق له زاری به‌رپرسانی توركیاوه ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رپرسانی ئه‌منی توركیا ڕایانگه‌یاندووه كه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و په‌هبادی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ست كه‌وتووه و به‌شێك له‌و چه‌ك و چۆڵانه به‌ده‌ست پ.ك.ك گه‌یشتووه. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق ڕێگه له ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ پ.ك.ك نه‌گرن، ئه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆردوومان ده‌كه‌ن.